Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
هەواڵگری ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە رووسیا سیستەمی بەرگری نەوەی نوێی جۆری (S-500)ی تاقی کردۆتەوە.
لە لێدوانێکی بۆ یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکان بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمریکی بانگەشەی ئەوەیکرد کە سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین بەم نزیکانە سیستەمی بەرگری ئاسمانی جۆری (S-500) دەناسێنێت و تەنانەت تاقیکردنەوەشی بۆکردووە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی: "سیستەمی بەرگری ئاسمانی جۆری (S-500) دەتوانرێت بۆ دووری ٦٠٠ کیلۆمەتر بڕوات و لە دووری ٤٨١ کیلۆمەتریش زۆر بەسەرکەوتوویی دەتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانییە".
جێگای ئاماژەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی جۆری S-400 توانای هەیە تا دووری ٤٠٠ کیلۆمەتر بڕوات بەڵام سیستەمی بەرگری نوێی جۆری (S-500) توانای هەیە تا ٦٠٠ کیلۆمەتر بڕوات.