Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
جنێڤ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن، بانگه‌وازی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد و، رایگه‌یاند: "داوای لێده‌كه‌م ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌ولێر په‌سه‌ند بكات بۆ دانوستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق".
له‌میانی به‌شداریكردنی له پانێلێكدا له شاری جنێڤی سویسرا، تیله‌رسن باسی له دوایین پێشهاته‌كانی عێراق كرد.
تیله‌رسن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه عێراق به رابه‌رایه‌تی عه‌بادی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دژ به داعش تۆماركردووه و، %90ی ئەو خاکەی کە عێراقی داعش داگیری کردبوو، رزگاركردووه و، دوو ملیۆن عێراقی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیله‌رسن، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له ریاز له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌بادی ئه‌نجامیدا زۆر به‌سوود بووه و، گوتی: "ئه‌و بارگرژییه‌ی مانگی رابردوو له باكووری عێراق سه‌ریهه‌ڵدا نیگهرانبهخشه. ئه‌مریكا دۆستی به‌غدا و هه‌موو عێراقیه‌كانه به دۆستهكوردهكانیشمانهوه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌ست به بێ ئومێدی ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هێشتا نه‌گه‌یشتوون به چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه".
تیله‌رسن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌بادی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامداوه و، گوتی: "له‌پێناو عێراقێكی یه‌كگرتوو، فیدراڵ و دیموكرات، ئه‌مریكا ئاماده‌ی پشتیوانیه له به‌غدا و هه‌ولێر له رێگه‌ی ئاشتیی و سیاسییه‌وه. داوا له هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كه‌م؛ عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خۆیان به‌دووربگرن له پێكدادان. هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆكوه‌زیران عه‌بادی ده‌كه‌م داواكاری هه‌ولێر په‌سه‌ند بكات بۆ دانوستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق".
گوتیشی: "پێویسته ئه‌وه قبوڵ بكه‌ین كه عێراق سنوورێكی زۆری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و رابردوویه‌كی درێژی هه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ. نامانه‌وێت هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته هه‌ڵگرین. به‌ڵام ئه‌وه به عێراق ده‌ڵێین كه ده‌بێت په‌ره به توانای بدات بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆی و، ده‌بێت به‌ره‌نگاری ئه‌و كاریگه‌رییه ببنه‌وه (كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیرانه). عێراقیه‌كان عه‌ره‌بن نه‌ك فارس. به سوننه و شیعه‌وه، عێراقییه‌كان عه‌ره‌بن".