باخچەلی: "چەکدانانی پەکەکە تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە"
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی: "(تورکیای بێ تیرۆر) هەردەم پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرکۆمارمان دەکەین و پشتی دەگرین. بە تەنیا جێی ناهێڵین".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر ڕایگەیاند: "هەردەم پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرکۆمارمان دەکەین و پشتی دەگرین. بە تەنیا جێی ناهێڵین".
لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتیی پارتەکە باخچەلی، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد تورکیا بە دەربازبوون لە کێشە سەخت و درێژخایەنەکانی ڕابردووی، ئەمڕۆ و سبەینێی خۆی دەپارێزێت.
باخچەلی باسی لەوە کرد کێشەی سەرەکی لە تورکیا کە لە ڕابردووەوە بۆی ماوەتەوە تیرۆرە و، ڕایگەیاند: "ئیدی چەکدانانی پەکەکە و ڕادەستکردنی چەکەکان لە باکووری عێراق بە چاودێری میت، تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە. تورکیا لە قۆناغی گواستنەوەدایە لە وانەکانی دوێنێوە بەرەو داهاتوویەکی ئارام و ئاسوودە".
گوتیشی: "ڕێگە نادەین ئامانەتە پیرۆزەکانی باوباپیرانمان کە دەیانگوت "ئاسمان چادری ئێمەیە کە خۆری گرتووەتەوە" لەکەدار بکرێت. سوێندبێت بە خۆشەویستییەوە خزمەت بکەین بۆ ئەوەی برایەتی تورک و کورد بۆ هەمیشە لەناو گەلدا سەوز بکەین. ئیدی تورکیای بێ تیرۆر بووەتە سیاسەتێکی دەوڵەت. لەبەرئەوە سەرۆکی دەوڵەت بەرپرسە لەوەی تورکیای بێ تیرۆر بەدیبهێنێت. لەبەرئەوە هەردەم پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرکۆمارمان دەکەین و پشتی دەگرین. بە تەنیا جێی ناهێڵین. بە تورکیای بێ تیرۆر تاج لەسەر سەدەی نوێ دەکەین و شکۆ بە تورکیا دەبەخشین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن