Cüneyt Karadağ
12 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
بەرلین - AA
ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش جێگیرکراون، بۆ نۆ مانگی دیکە درێژ کردەوە.
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیفن هێبيستريت لە لێدوانێکیدا لە بەرلین، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجوومەنی وەزیران ماوەی ئەرکی سەربازنی وڵاتەکەی لە عێراق تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ درێژ کردووەتەوە.
باس لەوەیش کرا کە لە بڕیارەکەدا، ژمارەی سەربازان تا ٥٠٠ سەرباز سنووردار کراوە.
سەربازانی ئەڵمانیا لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، مەشق و راهێنان بە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا دەریکردووە، رۆژی هەیینی لە ئەنجوومەنی یاسادانانی فیدراڵیی (Deutscher Bundestag) ئەو وڵاتە گفتوگۆی لەبارەی بکرێت و پەسەند بکرێت.