Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
بەرلین - AA
تەنیا لە مانگی ئەیلولی رابردوو ١٢ هەزار و ٩٧٦ کەس لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتە لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە کە تەنیا لە مانگی ئەیلولی رابردوو ١٢ هەزار و ٩٧٦ کەس لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
هەر لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەو ژمارەیە دوو هەزار و ٨٤٤یان هاووڵاتی سووریان، هەزار و ٢١٩یان هاووڵاتی ئێرانین، هەزار و ١٨٠ هاووڵاتی ئێراقین، هەزار و ٩٣کەسیان تورکن و ٨٣٨ی دیکەش هاووڵاتی ئەفغانین.
هەر لە راپۆرتەکە ئەوەیشی راگەیاندووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئەیلول ١٤٢ هەزار و ١٦٧کەس داوای پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە.