Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
لەندەن - AA
حکوومەتی بەریتانیا وەزیری "بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن"ی دامەزراند.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تێرێزا مای رایگەیاند کە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی، جاکی دۆیل پرایس بە پلەی وەزیر، وەک بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن دەستنیشانکرا.
ساڵی رابردوو پێنج هەزار و ٨٢١ کەس لە بەریتانیا خۆیان کوشتووە و لەم رێژەیەش بەشی زۆری بەر ئافرەتان کەوتووە بە جۆرێک کە سێ یەکی خۆکوژەکان ئافرەتان بوونە.
حکوومەتی بەریتانیاش لە چوارچێوەی بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن رایگەیاند، بڕی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار پاوەندی تەرخان کردووە.
لەبارەیە خۆکوشتن ئەوە بۆ یەکەمجارە لە سەرانسەری جیهان، وەزارەتێکی لەم شێوەی دامەزرابێت.