Bahattin Gönültaş
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
بەرلین- AA
حکوومەتی ئەڵمانیا، ئاشکرای کرد کە قەدەغەی فرۆشتنی چەکیان بە سعوودیە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ درێژکردووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیا "DPA" بڵاویکردەوە کە حکوومەتی بەرلین، بەدەر لەو چەکانەی کە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بە هاوبەشی بەرهەمی دەهێنن، تا کۆتایی ٢٠٢١ چەک هەناردەی سعوودیە ناکات.
تەواوی ئەو مۆڵەتانەشی پێشتر بۆ فرۆشتنی چەک بە سعوودیە دەرکرابوون، هەڵدەوەشێندرێنەوە.
حکوومەتی ئەڵمانیا بەهۆی شەڕی یەمەن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقجی لە ساڵی ٢٠١٨دا، فرۆشتنی چەکی بە حکوومەتی ریاز هەڵپەسارد.