ئەندامێتی عەیدروس زوبەیدی لە سەرکردایەتی سەرۆکایەتی یەمەن "ناپاکی گەورە" ھەڵوەشێندرایەوە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی یەمەن، ئەندامێتی عەیدروس زوبەیدی بەتۆمەتی ئەنجامدانی "ناپاکی گەورە" لە ئەنجوومەنەکە ھەڵوەشاندەوە.
Istanbul
یەمەن ــ AA
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی یەمەن، ئەندامێتی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور، عەیدروس زوبەیدی بەتۆمەتی ئەنجامدانی "ناپاکی گەورە" لە ئەنجوومەنەکە ھەڵوەشاندەوە و ڕەوانەی داواکاری گشتیی کرد.
ئاژانسی فەرمیی ھەواڵیی یەمەن (SABA) کە ئەنجوومەنی سەرکرایەتی سەرۆکایەتی یەمەن کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، رەشاد ئەل عەلیمی ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتە ئەمنی و سەربازییەکان لە پارێزگاکانی باشووری یەمەن تاوتوێ کراون، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی ڕاگەیاندراوەکەی سەرکردایەتی ھاوپەیمانی پاڵپشتیکردن لە دەسەڵاتی شەرعیی لە یەمەن کە زانیاری گرنگی لەسەر گرژییەکانی ھەندێک لە سەرکردەکانی یاخبوو و ڕێگرتن لە ھەوڵەکان بۆ ھێورکردنەوەی گرژییەکان لەخۆ دەگرێت.
پێشتر ھاوپەیمانی پاڵپشتیکردن لە دەسەڵاتی شەرعی لە یەمەن بە سەرکردایەتی سعوودیە ڕایگەیاندبوو کە عەیدروس زوبەیدی یاخیبووە و بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ڕاشیگەیاندبوو کە عەیدروس زوبەیدی چەک و تەقەمەنی بەسەر دەیان چەکدار لە پارێزگای عەدەن باشووری یەمەن دابەش کردووە، بۆ ئەوەی گرژی لەناو پارێزگاکەدا دروست بکات.
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردووە کە لە کۆبوونەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی ئەمنی، ئەندامێتی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور، عەیدروس زوبەیدی بەتۆمەتی ئەنجامدانی "ناپاکی گەورە" لە ئەنجوومەنەکە ھەڵوەشێندراوەتەوە و ڕەوانەی داواکاری گشتیی کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، ھەریەک لە وەزیری گواستنەوە، عەبدولسەلام حەمید و وەزیری پلان و ھاریکاری نێودەوڵەتی، وەعد بادیب کە سەربە ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوورن لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە و بڕیاردراوە ڕەوانەی لێکۆڵینەوە بکرێن.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنکە بڕیاریداوە سەرجەم ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ھەڕەشەکردن لە ئاشتی کۆمەڵایەتی لە یەمەن، دەستگیر بکرێن و ڕەوانەی دادگا بکرێن.
