Haydar Hadi,Hemın Othman Mohammed
12 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2017
به‌غدا - AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه، كه بڕیاره 25ی ئه‌م مانگە به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه، عه‌لی سافی، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له كوردستانی عێراق ره‌تكرده‌وه".
سافی باسی له‌وه كرد كه په‌رله‌مانتارانی كورد كه دژی بریاره‌كه بوون دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
له كۆی 328 په‌رله‌مانتار، 168 په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌پاش راگه‌یاندنی ریفراندۆم له‌لایه‌ن سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی-یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌وه پیشێلكارییه به‌رامبه‌ر ده‌ستوور و دان به ئه‌نجامه‌كه‌یدا نانێن.