Bayram Altuğ,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
12 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2017
جنێڤ - AA
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: "ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 370 هه‌زار كه‌س".
- به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی پشتیوانی منداڵانی سه‌ربه سندوقی هاوكاری منداڵانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژان لایبی: "رووبه‌ڕووی لێشاوێكی په‌نابه‌ران بووینه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی نه‌بووه. لەسەدا 60ی په‌نابه‌ران منداڵان".
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی كاروباری هه‌ماهه‌نگی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لیۆنارد دۆلی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 370 هه‌زار كه‌س.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ سازی کرد، دۆلی باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی چوونه‌ته به‌نگلادیش به‌خێرایی رووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه و، گوتی: "ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا چوونه‌ته ئه‌و به‌ر سنووره‌وه گه‌یشتووه‌ته 370 هه‌زار كه‌س. ئه‌وه‌یش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاوه".
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه له كاتێكدا دوێنێ ژماره‌كه به 313 هه‌زار كه‌س راگه‌یه‌نرابوو، دۆلی گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران كاتێ چوونه‌ته ئه‌ودیو سنووره‌وه نه‌توانراوه ناویان تۆماربكرێت، كاتێكیش به‌لێشاو روویان له ناوچه‌كانی نیشته‌جیبوونی كاتی كردووه بۆ هاوكاری مرۆیی ژماره‌كه‌یان زیادی كرد".
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی پشتیوانی منداڵانی سه‌ربه سندوقی هاوكاری منداڵانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژان لایبی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداری له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیچ هێمایه‌كیان به‌دینه‌كردووه بۆ راگرتنی لێشاوی په‌نابه‌رانی ئاراكانی بۆ به‌نگلادیش و، گوتی: "رووبه‌ڕووی لێشاوێكی په‌نابه‌ری بووینه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی نه‌بووه".
لایبی رایگه‌یاند، رێژه‌ی سه‌دا 60ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سنووره‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه منداڵن و گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ نه‌خۆشن و به‌شێكی زۆریشیان به هۆی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی بهسهریانهاتووه، باری ده‌روونییان تێكچوو".
ناوبراو رایگه‌یاند بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی له رێگه‌ی ئاوه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، پێویسته ئاوی پاكی خواردنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كان دابینبكرێت و جه‌ختیكرده‌وه، نزیكه‌ی 20 هه‌زار منداڵی ئاراكان پێویستیان به یارمه‌تیی خێرایه.
لایبی جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیش زۆر گرنگه و 68 هه‌زار منداڵ پێویستیان به په‌روه‌رده‌یه.
گوته‌بێژی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دونیا ئه‌سلام خان دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا، 313 هه‌زار موسڵمانی ئاراكان به هۆی توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه، په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه.