Alaattin Doğru,Cüneyt Karadağ,Yusuf Özcan
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2021
پاریس – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كشانه‌وه‌ی توركیا له رێككه‌وتننامه‌ی ئیستانبوڵ تایبەت بە راگرتنی توندوتیژی دژبە ئافرەتان، بە پاشهكشەکردن له‌قه‌ڵه‌م دا.
سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئه‌ورووپا، ماریا پێچینۆڤیچ بورێک رایگه‌یاند كه كشانه‌وه‌ی توركیا له رێككه‌وتننامه‌ی ئیستانبوڵ، هه‌واڵێكی ناخۆشه.
ماریا پێچینۆڤیچ بورێک له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رێككه‌وتننامه‌كه ٣٤ وڵاتی ئه‌ورووپا ده‌گرێته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه رێككه‌وتننامه‌كه وه‌ك پێودانگی هه‌وڵه‌كان وایه بۆ پاراستنی ئافرەتان له‌و توندوتیژیانه‌ی رۆژانه له دژیان ئه‌نجام ده‌درێت و گوتی: "ئه‌م كاره پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاوه دژی ئه‌م هه‌وڵانه. ئه‌مه هه‌نگاوێكی ناخۆشه، چونكه ژیانی ئافرەتان له توركیا، ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیف لۆدریان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوە له كشانه‌وه‌ی توركیا له رێككه‌وتننامه‌كه و نووسیوویه‌تی: "كشانه‌وه له‌باره‌ی مافه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانییه".
هەروەها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا لە راگەیەنراوێکدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه كشانه‌وه‌ی توركیا له رێككهوتننامهیکه هێمای هه‌ڵه ده‌دات به‌رامبه‌ر ئافرەتان له ئه‌ورووپا و توركیا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌م نزیكانه‌دا كه پلانێكی كاری پێشكه‌ش كردووه له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبە ئافرەتان و توندوتیژی ناو خێزان، باسی له‌وه كردووه كه كشانه‌وه‌ی توركیا له رێككه‌وتننامه‌كه ئه‌و ئامانجانه ده‌خاته ژێر پرسیار كه له پلانی كاردا باسیان كرابوو.