Sarp Özer
30 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین له رێگه‌ی تانكه‌رێكی بۆمبڕێژكراوی سووته‌مه‌نییه‌وه ئه‌نجامیدا، قۆڵبه‌ستكران.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه تانكه‌ره بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی هێناوه‌ته ناوچه‌كه، له كاتی هه‌وڵدان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له عه‌فرین ده‌ستگیركراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆریستهكهدا درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌وه زانراوه كه له ریزه‌كانی یه‌په‌گه، باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌دایه و كوڕه‌كه‌شی له ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا كاربه‌ده‌سته له قه‌ندیل.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌میانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریستهكهدا دهستكهوتوون، دوو تیرۆریستی دیكه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی عه‌فریندا هاوكاریان كردووه، قۆڵبه‌ستكراون.
كاتژمێر١٥:٤٠ی رۆژی ٢٨ی نیسان له بازاڕێكی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین، رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له رێگه‌ی تانكه‌رێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشێكی ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه ٤٤ كه‌س كوژران كه ١١یان مناڵ بوون و ٤٨ كه‌سی دیكه برینداربوون.
- روونكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه به‌وه‌ی كه به‌رپرس نین له ته‌قینه‌وه‌كه پووچه‌ڵبوویه‌وه
به‌وشێوه‌یه‌ش له‌دوای روونكردنه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه تێیدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد و ئه‌و كاردانه‌وه‌ی كه نیشان‌دران، روونكردنه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه رایانگه‌یاندبوو "به‌رپرس نیین له كرده‌وه‌كه" له ئه‌نجامی كاری هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان، پووچه‌ڵكرایه‌وه.