Zana Natık Kerem
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
واشنتۆن ــ AA
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە کە ئەمریکا، بڕیارداوە ژمارەی سیستمەکانی دژەمووشەکی پاتریۆت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کەم بکاتەوە.
رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە کە ئەمریکا لەچوارچێوەی بڕیارەکەدا، ھەشت سیستەمی دژەمووشەکی لە عێراق، کوێت، ئوردن و سعوودیە دەکشێنێتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ھەروەھا بڵاویکردووەتەوە کە هەر لەچوارچێوەی بڕیارکەدا، ئەمریکا ھەوڵدەدات بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە رێکبخاتەوە و زیاتر جەخت لەسەر بەرەنگارییەکانی چین و رووسیا بکاتەوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی دووشەمەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن دوای لووتکەی ناتۆ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی پەیمانی ناتۆ بە ئامانجی پتەوترکردنی ھاریکارییەکانی بەرگریی دژبە بەرەنگارییەکانی رووسیا و چین.