Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
26 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
نیویۆرک - AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هالی رایگەیاند کە بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٨-٢٠١٩، ئەمریکا بڕی ٢٨٥ ملیۆن دۆلار لەو پارەیە کەم دەکاتەوە کە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانی تەرخانیکردووە.
هالی لەو بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کردارەشی بە "هەنگاوێکی گەورە بە ئاراستەی راستدا" وەسف کردووە.
هالی ئاماژەی بەوەدا کە ناکارایی و خەرجیی لە رادەبەریی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخێکی زانراوە و رایگەیاند کە لەمەودوا بێدەنگ نابن بەرامبەر خراپ بەکارهێنانی ئازایەتی گەلی ئەمریکا یان رێگە نادەن بە بێ کۆنترۆڵکردنی.
ناوبراو رایگەیاندووە کە ئەمریکا لە بوودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٨-٢٠١٩ ی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ٢٨٥ ملیۆن دۆلار کەم دەکاتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە خولی دووساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و لە کۆی بوودجەی پێنج ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری نەتەوەیەکگرتووکان، سێ ملیار ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری لە لایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت.