Sami Sohta
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە بڕیاری کشاندنەوەی ١٦٠ سەربازی وڵاتەکەی لە ئۆکراینا و دووبارە بڵاوەپێکردنیان لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا دەرکردووە.
گوتەبێژی پێنتاگۆن، جۆن کێربی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ١٦٠ سەربازی ئەمریکی سەربە یەکەکەکانی پاسەوانی نیشتمانیی لە ویلایەتی فلۆریدا کە لە ئۆکراینا ئەرکیان پێسپێردرابوو، ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.
جۆن کێربی روونی کردووە، ئەو سەربازانە کە لەوەتەی تشرینی یەکەمی رابردووەوە لەسەر خاکی ئۆکراینا ئەرکدارکرابوون، وەک رێکاری ناچاریی ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایشی کرد کە ئەو سەربازانەی لە ئۆکراینا دەکشێندرێنەوە، دووبارە لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەورووپا بڵاودەکرێنەوە.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە کارمەندانی دیپلۆماتی وڵاتەکەی لە ئۆکراینا کردبوو کە ئەو وڵاتە جێبھێڵن.
رۆژی هەینی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جەیک سولیڤان رایگەیاندبوو "لەوانەیە لە ھەر ئان و ساتێکدا داگیرکاریی ئۆکراینا دەستپێبکات"، هاوکات داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کردبوو کە دەستبەجێ ئۆکراینا جێبهێڵن و راشیگەیاندبوو کە لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە، واشنتۆن ئۆپەراسیۆنی دەربازکردن ئەنجام نادات.