جيهان

ئەمریکا هاوکارییەکى دیکە بە بڕى ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا رادەگەیه‌نێت

Zuhal Demirci  | 01.07.2022 - نوێکردنەوە : 02.07.2022
ئەمریکا هاوکارییەکى دیکە بە بڕى ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا رادەگەیه‌نێت

İngiltere

مەدرید-AA

سەرۆکى ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد، لە رۆژانى داهاتوودا هاوکارییەکى دیکە بە بڕى ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا ئاشکرا دەکەن.

جۆ بایدن لە کۆتایى ٣٢هەمین لووتکەى ناتۆ کە لە مەدرید پایتەختى ئیسپانیا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا.

بادین ئاماژەى بەوە کرد زۆرینەى ئەندامانى ناتۆ لە رێگەدان بۆ تێپەڕاندنى پابەندیى هاوپەیمانێتییەکە بە خەرجکردنى لە سەدا دووى داهاتى بەرهەمى گشتیى ناوخۆیى بۆ بەرگریی، و جەختى لەوە کردەوە کە ئەمە هەوڵێکى جیهانییە بۆ پاڵپشتیکردنى ئۆکراینا.

جەختى لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەى تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت بەردەوام دەبێت لە هاوکارییکردنی ئۆکراینا و گوتى: "لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوودا، پلانمان هەیە بڕى ٨٠٠ ملیۆن دۆلار (پاڵپشتیى سەربازیى) نوێ بۆ ئۆکراینا کە سیستمى بەرگریى ئاسمانیش لە خۆدەگرێت، رابگەیه‌نین".

- "جەنگەکە لەگەڵ سەرکەوتنى رووسیا بەسەر ئۆکراینا کۆتایى نایه‌ت"

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئەوەى وەبیرهێنایەوە کە به‌ر له‌ جەنگەکە هۆشداریى داوه‌ته‌ سەرۆکى رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەوەى "ئەگەر ئۆکراینا داگیر بکات، ناتۆ نەک تەنها بەهێز دەبێت بەڵکو لە هەمان کاتدا یەکگرتووش دەبێت"، ئاشكرایشی كرد به‌ سه‌رۆكی رووسیای گوتوو،ە دیموکراسییەکانى سەرانسەرى جیهان رادەپەڕن و دژى شەڕانگێزیت دەوەستنەوە.

جۆ بایدن رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ بە تەواوەتى ئەمە دەبینین" و ئاماژەى بەوە کرد، ئۆکراینا لە مێژە گورزێکى گەورەى لە رووسیا داوە و مۆكسۆ پێگەى نێودەوڵەتیى خۆى لەدەستداوە.

راشیگه‌یاند: "نازانم (جەنگەکە) چۆن تەواو دەبێت بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنى رووسیا بەسەر ئۆکراینا کۆتایى نایەت".

بایدن داواکاریى فینلاند و سوید کە نەرێتێكی دوور و درێژیان لە بێلایەنیدا هەیە بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بە "هەنگاوێکى مێژوویى" ناوبرد و ئاماژەى بەوە کرد هاوپەیمانێتییەکە بەهێزتر دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın