Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2017
واشنتۆن- AA
راپۆرتی چاودێریی ٢٠١٦ی سەرۆکی چاودێریکارانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، ئاشکرای کرد تۆمارکردن و بەدواداچوونی ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەی سوپای ئەمریکا لەچوارچێوەی پرۆگرامی مەشق و پڕچەککردنی سوپای عێراقدا، داویەتییە ئەو سوپایە بە بەهای نزیکەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار، بە شێوەیەکی درووست نەکراوە.
لەسەر داوای رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و لەچوارچێوەی مافی بەدەستهێنانی زانیارییدا، نهێنی بوونی سەر راپۆرتی ''سوپای عێراق رێوشوێنی کاریگەری نەگرتووەتە بەر بۆ دیارییکردنی ژمارە و شوێنی ئەو چەکانەی لەچوارچێوەی مەشق و پڕچەککردندا، وەریگرتووە'' هەڵگیرا کە لە مانگی ئەیلوولدا لە ئەمریکا بڵاوکرابوویەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە ''فەرماندەیی کەلوپەلەکانی ناوچەی یەکەم لە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان، گەیشتووەتە ئەو زانیارییانەی کە بڕ و شوێنی ئەو کەلوپەلانەی لەچوارچێوەی سندووقی مەشق و پڕچەککردندا لە عێراق وەرگیراون و لە عێراق و کوێتن، بە شێوەیەکی درووست و نوێکراوە، تۆمارنەکراون''.
سندووقی مەشق و پڕچەککردن لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٥دا لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە درووستکرابوو کە لە بوودجەی بەرگریی ئەو ساڵە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرابوو. هاوکات لە ساڵی ٢٠١٦دا، بڕی ٧١٥ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو سندووقە دابینکرابوو کە بەمەبەست لە درووستکردنی بەرەنگاربوونەوەی داعشە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە هۆکاری بەدوادا نەچوونی ئەو چەکانەی لە لایەن سوپای ئەمریکاوە دراوەتە سوپای عێراق، بە شێوەیەکی درووست، ئەوەیە کە لەجیاتی سیستمێکی ناوەندیی ئۆتۆماتیکدا، ئەو چەک و کەلوپەلانە لە رێگەی فۆرمی دابەشکردنەوە کە بەدەست پڕدەکرێتەوە، تۆمارکراون.
چاودێریی نەکردنی ئەو چەک و کەلوپەلانە بە شێوەیەکی درووست کە بەهایان دەگاتە ملیارەها دۆلار و ناردنی بۆ ناوچەیەک کە گرووپە رادیکاڵە مەزهەبییەکان و ژمارەیەک زۆر رێکخراوی تیرۆریستیی تێدایە، بابەتی ئەوەی کە مەترسی هەیە ئەو چەکانە لە لایەن گرووپگەلێکی دیکەوە دەستیان بەسەردا بگیرێ و بۆ ئامانجی دیکە بەکاربهێنرێن، هێنایە نێو رۆژەڤەوە.