Ramal Abdullah Mahmood
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2017
لەندەن – AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشە تیرۆریستییەکەی پێرێ شەوی شاری مانچستەر ناوەڕاستی بەریتانیا دەستگیرکران، بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.
پۆلیسی مانچستەر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە میانی دۆسیەی لێکۆڵینەوە کە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی هۆڵی کۆنسێرتی مانچستەر ئارینا دەستی پێکردووە، ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی ویگانی مانچستەر پیاوێک دەستگیرکراوە.
پۆلیس لە راگەیەنراوەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە گومانلێکراو لە کاتی دەستگیرکردنیدا پاکەتێکی پێبووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو دەستیان کردووە بە لیکۆڵینەوە لە پاکەتەکە.
پۆلیسی مانچستەر لەبارەی هەمان دۆسیەوە بەیانی ئەمڕۆ لە باشووری مانچستەر سێ پیاو و دوێنێش لە هەمان ناوچەدا پیاویێکی تەمەن ٢٣ ساڵیان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە هێرشەکەوە دەستگیرکردووە.
میدیای بەریتانی بانگەشەی ئەوە دەکات گومانلێکراوە ٢٣ ساڵیەکە برای هێرشبەر ئیسماعیل عوبێدی-یە.