Zana Natık Kerem
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
تونس ــ AA
سەرۆكوەزیرانی تونس، یوسف شاهد رایگەیاند كە حكوومەتەكەیان تا كۆتایی لە رووبەڕوونەوەی گەندەڵیدا بەردەوام دەبێت.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، یوسف شاهد ئاماژەی بەوە دا كە حكوومەتەكەیان بەرپرسیارێتی بەرامبەر تونسییەكان دەگرێتە ئەستۆ و تا كۆتایی لە رووبەڕبوونەوەی گەندەڵیدا بەردەوام دەبێت.
سەرۆكوەزیرانی تونس گوتیشی: "هیچ بژاردیەك لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا نییە یان ئەوەتا گەندەڵكاران سەردەكەون یان تونس".
یوسف شاهد ئەوەشی گوت "من وەك هەموو تونسییەك، تونسم هەڵبژارد و دەبێت بە یەكجاری گەندەڵی بنبڕ بكەین".
لە كۆتایی قسەكانیدا، سەرۆكوەزیرانی تونس داوای لە سەرجەم تونسییەكان كرد كە یەكریزبن لە پێناو وڵاتەكەیاندا.
رۆژی سێشەممەی رابردووەوە حكوومەتی تونس هەڵمەتێکی بۆدەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە بە گەندەڵی و بازرگانیکردنی قاچاخ تیوەگلاون، راگەیاند.