Ramal Abdullah Mahmood
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
بڕۆکسل – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بڕۆکسل لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، تێریزا مای کۆدەبێتەوە.
ئەردۆغان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە "کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ" سەردانی بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکای کردووە لە میانی بەرنامە و لووتکەی ناتۆدا زنجیرە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام دەدات.ك
لەو میانەیەدا سەرکۆمار لە هۆتێلی وڵچەر ستیگەنبەرگ لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە.
هەر لە میانی سەردانەکەدا، ئەردۆغان لە بارەگای نوێی ناتۆدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، تێریزا مای کۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا کۆدەبێتەوە.