Abdullah Shukur
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
تاقیگەکانی لێکۆڵینەوەی ھێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند فڕۆکەیەکی جەنگی بێ فڕۆکەوانیان تاقیکردووەتەوە کە ماوەی دوو ساڵ و نیوە کاری لەسەر دەکەن.
ھێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا، دیمەن و فۆتۆی ئەو فڕۆکە جەنگییە بێ فڕۆکەوانەی بڵاوکردەوە کە ماوەیەکە بە نھێنی کاری لەسەر دەکرێ.
راشگەیەندرا ناوی ئەو فڕۆکەیە XQ-A58 Valkyrie و خاوەنی فڕینی بۆ ماوەیەکی زۆر دوور ھەیە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "فڕۆکەی XQ-A58 Valkyrie کە خاوەنی فڕینی مەودایەکی دوور و خێراییەکی زۆری خوار دەنگە، یەکەمین فڕینی خۆی لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەی ئاریزۆنا یۆما لە ٥ی ئادار تەواو کردووە، تاقیگەکانی لێکۆڵینەوەی ھێزی ئاسمانی لەگەڵ کۆمپانیای سیستەمەکانی پێخستنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەو فڕۆکەی دروست کردووە".
ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆ ھەڵسان و نیشتنەوە پێویستی بە رێڕەوی پێویست نییە و راشگەیەندرا کە لە یەکەمین فڕیندا توانیویەتی ٧٦ خولەک لە ئاسمانی بمێنێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایەڕوو کە ئەو پڕۆژەیە دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا دەستیپێکردووە و راشگەیەندرا کە ئەو فڕۆکەیە لە پێنج تاقیکردنەوەی دیکە تێپەڕ دەبێت.