ئەمریکا تاقیکردنەوەی چەکێکی سەروودەنگی راگەیاند
چەکەکە لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتن "Lockheed Martin"ەوە پەرەی پێ دراوە و بەخێرایی سەرووی ئاسایی ئامانجەکانی دەپێکێت.
Washington DC
واشنتۆن - AA
فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکا، تاقیکردنەوەی چەکێکی سەروودەنگ (Hypersonic speed) کە خێراییەکەی دەگاتە پێنج هێندەی خێرایی دەنگ راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''فڕۆکەی Stratofortress جۆری B-52H سەربە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ١٤ی ئایاردا لە ئاسمانەوە بە سەرکەوتوویی چەکی وەڵامدانەوەی خێرا AGM-183A (ARRW)ی لە کەناراوەکانی باشووری کالیفۆرنیا ئاراستە کرد''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە چەکەکە راستەوخۆ لە دوای جیابوونەوەی لە فڕۆکەکە کەوتووەتە کار و خێراییەکەی گەیشتووەتە خێرایی چاوەڕوان کراو کە پێنج هێندە خێرایی دەنگە و تاقیکردنەوەکە سەرکەوتنێکی گەورەیە.
چەکەکە لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتن "Lockheed Martin"ەوە پەرەی پێ دراوە و بەخێرایی سەرووی ئاسایی ئامانجەکانی دەپێکێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن