جيهان

ئەمریکا بەبەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازیی پێشکەشی ئۆکراینا کردوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکراینا بە بەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازییان پێشکەشی ئەو وڵاتە کردووە.

Kasım İleri  | 12.06.2021 - نوێکردنەوە : 12.06.2021
ئەمریکا بەبەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازیی پێشکەشی ئۆکراینا کردوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکراینا بە بەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازییان پێشکەشی ئەو وڵاتە کردووە.

لەو بارەیەوە پنتاگۆن راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە: "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی بۆ ئۆکراینا لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی، دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی و فراوان کردنی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ناتۆ پاکێجێکی ١٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری کردنی ئۆکراینا ئامادە کردوە".

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەم پاکێجە بەشێکە لەو ٢٥٠ ملیۆن دۆلارەی کە ئەمریکا لە بەشە بوودجەی ٢٠٢١ بۆ هاوکاری کردنی ئۆکراینا تەرخانی کردبوو، هەروەها دەربارەی چاوەڕوانییەکانی واشنتۆن لە ئۆکراینا، هاتووە: "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هانی ئۆکراینا دەدات بۆئەوەی وەک وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ باشتر سوپاکەی لەگەڵ بنەما مەدەنییەکان بگونجێنێت، پێداویستییەکانی سوپاکەی دابین بکات، هێزی رکابەری ئابووری زیادتر بکات، بەرهەمداری خۆی لە بواری بەرگری و شەفافییەتی کارەکانی زیاد بکات و بەدەوامبێت لە چاکسازییەکانی بۆ فراوان کردنی بەڕێوە بردنی سەرچاوە مرۆییەکان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın