Kasım İleri
18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مارک ئێسپەر لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی لێدوانی دا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
مارک ئێسپەر باسی لەوە کرد کە سوپای ئەمریکا هاوکاری دامودەزگاکانی دیکە دەکات لە رێوشوێنەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و گواستنەوەی پێداویستی پزیشکی.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مارک ئێسپەر ئاماژەی بەوەشدا کە لەئێستادا، هەزار و ٥٦۰ کەس لە هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە ۲۲ ویلایەتی ئەمریکا هاوکاری پارێزگاکان دەکەن، ئەرکدارکردنی تەواوی سەربازەکانی ئاسایشی نیشتمانی پەیوەستە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە و دەشێت ئەمە چەند رۆژ و هەفتەیەک بخایەنێت.
مارک ئێسپەر باسی لەوەش کرد کە تاقیگەکانی وڵاتەکەی کار لەسەر دۆزینەوەی پێکوتەیەکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) دەکەن و لانیکەم ۱۲ بۆ ۱٨ مانگ دەخایەنێت تا پێکوتەکە بدۆزرێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتوەتە ۳٦ سەرباز.
هەروەها ۱۱ کارمەندی پنتاگۆن-یش تووشی کۆرۆنا بوون.