Safvan Allahverdi
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
واشنتۆن- AA
لە کەشتی"USS Bonhomme Richard" سەربە هێزی دەریایی ئەمریکا، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
لەبارەی ئەم رووداوەوە جێگری سەرۆکی پەیوەندییە جەماوەرییەکان لە هێزی دەریایی ئەمریکا لە زەریای ئارام، مایک رەینی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە کەشتییەکە لە شاری سان دیاگۆ سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا بووە و ماوەیەکی کەم بەر لە کەوتنەوەی ئاگرەکە پشکنینی بۆ کراوە.
باس لەوەیش کراوە کە کەشتییەکە توانای هەڵگرتنی هەزار سەرنشینی هەیە، بەڵام لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا، بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەوە تەنها ١٦٠ سەرنشین لەسەر کەشتییەکە بوون، بەهۆی ئاگرەکەوە چوار هاووڵاتی مەدەنی و ١٧ کارمەندی سەر کەشتییەکە بەسووکی بریندار بوون.
تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە.