Sayed Khodaiberdi Sadat
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
كابول - AA
به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر بینای هه‌واڵگریی ویلایەتی سەمەنگان باكووری ئه‌فغانستان و به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له هێرشەکەدا، ٤٣ كه‌س برینداربوون.
گوته‌بێژی ویلایەتی سەمەنگان، سدیق عه‌زیزی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه به ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو خۆی كردووه به بینای هه‌واڵگریی شاری ئه‌یبه‌ك ناوه‌ندی ویلایەتی سەمەنگان-دا، چه‌كداره‌كانی دیكه چوونه‌ته ناو بیناكه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا به‌شه‌ڕ هاتوون.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سەمەنگان، عه‌بدول خه‌لیل موسەدیق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له هێرشه‌کەدا، ٤٣ كه‌س برینداربوون.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشه‌كه لە ئەستۆ نه‌گرتووه.