جيهان, عێراق

ئەمریكا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات لە عێراق

- كۆشكی سپی داوای لە حكوومەتی عێراق كرد كە بەكارهێنانی توندوتیژیی دژبە خۆپیشاندەران رابگرێت و هەروەها داواش دەكات، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت.

Betül Yürük  | 11.11.2019 - نوێکردنەوە : 12.11.2019
ئەمریكا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات لە عێراق

New York

واشنتۆن ــ AA

كۆشكی سپی داوای لە حكوومەتی عێراق كرد كە بەكارهێنانی توندوتیژیی دژبە خۆپیشاندەران رابگرێت و هەروەها داواش دەكات، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت.

كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە لە عێراق بڵاوكردەوە و تیادا هاتووە: "ویلایەتە یەكگرتووەكان داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات كۆتایی بهێنێت بە توندوتیژیی دژبە خۆپیشاندەران و پابەندی بەڵێنەكەی سەركۆمار بەرهەم ئەحمەد ساڵح بێت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و هەڵبژاردنی پێشوەختە".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ئەمریكا زۆر نیگەرانە لە هەمبەر بەردەوامی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران، چالاكوانان، مەدەنی، راگەیەندنكاران و هەروەها سنوورداركردنی ئینتەرنێت لە عێراق".

كۆشكی سپی راشیگەیاندووە: "لە كاتێكدا رژێمەكەی ئێران سەرچاوەكانی عێراقی وشككردووە و گرووپە چەكدارەكان بەكاردەهێنێت بۆ راگرتنی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەكان، گەلی عێراق بەرامبەر ئەوە بێ دەنگ نابێت و، سەرەڕای توندوتیژیی خۆپیشاندانەكان كە كوژرانی لێكەوتووەتەوە و سنوورداركردنی ئینتەرنێت، بەڵام هەر دەنگی گەلی عێراق بیستراوە".

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، شەپۆلی یەكەمی خۆپیشاندانەكان لە یەكی تشرینی یەكەمی رابردوودا دەستیپێكرد و ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام بوو، شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەكانیش لە ٢٥ی ھەمان مانگ دەستیان پێكردەوە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.

بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە خۆپیشاندانەكاندا تا ئێستا كوژراون گەیشتووەتە ٣١٩ كەس كە هێزە ئەمنییەكانیشیان تێدایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın