Safvan Allahverdi
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا ٨٤٧ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٦ ھەزار و ١٠١ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٦١ ھەزار و ٥٠٣ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە نۆ ملیۆن ٤٠٥ ھەزار و ٢٤٧ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٨٤٧ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٦ ھەزار و ١٠١ کەس.
ھاوکات شەش ملیۆن و ٦٢ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى ئەنجامدراون ١٤٤ مليۆنى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٩٥٦ هه‌زار و ٧٣٤ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٩٣٣ هه‌زار و ٣١١ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و به ٨٠٢ هه‌زار و ٥٤٧ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٦٦٨ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە هەشت ملیۆن و ١٩٦ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٥٣٥ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.