Muhammet Kurşun
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2020
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٣٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٥ هه‌زار و ٢٩٨ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٣٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها حەوت هه‌زار و ٧١٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٣٥ هه‌زار و ٢٩٨ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٦٢٠ هه‌زار و ٢٩١ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٢٤٤ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٤٨٦ هه‌زار و ٦٩١ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٩٦٥ هه‌زار و ٣٢٦ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەر ٣١ پارێزگاکەی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ناوچەی "سوور" و "مەترسیدار"دان و لە ناوەندی ٢٥ پارێزگا و ٨٩ شارۆچکەدا بڕیاری سنووردارکردنی هاتوچۆ گیراوەتەبەر.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.