سياسەت, جيهان

ئەردۆغان و روحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەنجامدا.

Sefa Mutlu  | 22.10.2020 - نوێکردنەوە : 23.10.2020
ئەردۆغان و روحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەنجامدا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی روحانی ئەنجامدا.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و روحانی باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا، بەھێزکردنی ھاریکاری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە، ھاوکات ھەڵسەنگاندنیان بۆ پرسەکانی ئازەربایجان-ئەرمینیا، سووریا و بابەتەکانی ناوچەکە کردووە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا راشیگەیاندووە کە لە پاڵ بەرژەوەندی ھاوبەش، مافی ھاوسێیەتی وایکردوو لە نزیکەوە ھەماھەنگ و ھاریکار بن لەگەڵ تاراندا.

ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردووەتەوە ئەرمینیا کە بە داگیرکردنی خاکی ئازەربایجان و ھێرشکردن قەیرانەکەی دەستپێکردووە، تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.

سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە کە گرنگە لەسەر ئەو خاڵە بوەستێنرێ کە داگیرکار و داگیرکراو و حەق و ناحەق لێک جیادەکاتەوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın