Fahrettin İbrahim
07 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
ئافیۆن - AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات گۆڕەپانێکمان بۆ خۆمان و ناوچەکەمان کردەوە، ئێستاش لە هەوڵداین هەنگاوی نوێ بنرێت بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاسایش بۆ ئیدلب. ئێستا وەک نموونە لە ئیدلب هەوڵی جدی و چڕ‌وپڕ هەن و بەردەوامیش دەبن".
سەرکۆماری تورکیا لە 26مین کۆبوونەوی راوێژکاری ئاک پارتی لە ئافیۆن گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند: "بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات گۆڕەپانێکمان بۆ خۆمان و ناوچەکەمان کردەوە، ئێستاش لە هەوڵداین هەنگاوی نوێ بنرێت بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاسایش بۆ ئیدلب. ئێستا وەک نموونە لە ئیدلب هەوڵی جدی و چڕ‌وپڕ هەن و بەردەوامیش دەبن".
ئەردۆغان لەبارەی شەری ناوخۆیی سووریاش گوتی: "به‌و برایانه‌مان كه له حه‌له‌ب هه‌ڵدێن و روو له ئیدلب ده‌كه‌ن، هه‌رچیه‌ك بێت ناتوانین بڵێین "بمرن، یان بژین". ئیمه ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژده‌كه‌ین. له ئیستادا ئه‌و هه‌نگاوه گیراوه‌ته‌به‌ر و درێژه‌ی هه‌یه. هه‌رگیز رێ به دروستبوونی رێڕه‌وێكی تیرۆر ناده‌ین به‌درێژایی سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریادا".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا سه‌ربازانی سوپای توركیا له ئیدلبن؟" گوتی: "له‌ئێستادا سوپای سووریای ئازاد ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، هێشتا سه‌ربازی ئێمه له‌وێ نین".