جيهان

ئێران: "چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا و ئیسرائیلمان لە جۆری MQ-9 و Orbiter خستەخوارەوە"

Ahmet Dursun  | 31.03.2026 - نوێکردنەوە : 31.03.2026
ئێران: "چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا و ئیسرائیلمان لە جۆری MQ-9 و Orbiter خستەخوارەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، لە دوێنێوە لە ئاسمانی پارێزگای ئەسفەهان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری MQ-9ی ئەمریکی و یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری Orbiterی ئیسرائیلی لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە.

سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە كرد دوێنێ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری MQ-9ی ئەمریکی لە ئاسمانی ئەسفەهان لەلایەن تۆڕی یەکگرتووی بەرگریی ئاسمانییەوە تێكشكێندراون.

سوپای ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی له‌وه‌ كرد بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری MQ-9 لە ئاسمانی ئەسفەهان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە خراوەتەخوارەوە.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌ دوێنێ لە پارێزگای ئەلبورز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە جۆری Orbiterی ئیسرائیلی تێكشكێندراوه‌.

هێزە چەکدارەکانی ئێران دیمەنەکانی ڕاداری کاتی تێكشكاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سوپای ئێران، ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە خراونەتە خوارەوە گەیشتووه‌ته‌ ١٤٦.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın