Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
06 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری چاباهار سەربە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، لانیکەم سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیکەش برینداربوون.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو هێرشێكی تیرۆریستی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس لە شه‌قامی ریگی شاری چاباهار.
پارێزگاری پارێزگای سێستان و بەلۆچستان، محه‌مه‌د هادی ماره‌شی رایگه‌یاند "له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر بنكه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك برینداربوون".
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردبووه‌وە کە له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، لانیکەم سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیکەش برینداربوون.