Nuri Aydın
04 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2023
واشنتۆن – AA
خاوەنی تویتەر و SpaceX، ئیلۆن ماسک رایگەیاند، دامەزراوەکانی ئەمریکا داوایان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر کردووە ٢٥٠ هەزار هەژمار دابخات.
ئیلۆن ماسک ١١هەمین "دۆسیەی تویتەر"ی لە رێگای رۆژنامەوانیی ئازاد، مات تەییبی-ەوە ئاشکرا کرد.
مات تەییبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە کە ماسک رایگەیاندووە: "دامەزراوەکانی ئەمریکا داوایان لە تویتەر کردووە ٢٥٠ هەزار هەژمار دابخات لەنێویاندا هەژماری ژمارەیەک میدیاکار و بەرپرسی کەنەدی".
مات تەییبی بە ئاماژەدان بەوەی کە بەپێی راپۆرتی ناوەندی پەرچەکرداری جیهانیی ئەمریکا (GEC) کە پشتی بە داتاکانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا (DHS) بەستووە لەنێو ئەو هەژمارانەدا "دوو یان زیاتر" هەژماری فەرمی هەن و نووسیوویەتی: "بەرپرسانی ئەمریکی داواکاری جۆراوجۆری سەیرییان هەبووە بۆ هەڵپەساردنی هەژمارەکانی ئەو کەسانەی حەزبە چارەیان ناکەن".
بەپێی ئاشکراکردنی ١١ەمین دۆسیە نووسینگەی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی دیموکراتەکان، ئادم شیف لە تشرینی دووەمی ٢٠٢ داوای کردووە بەهۆی "دەستدرێژییەکان"ی گرووپە لایەنگرەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆسەر کارمەند ئادم شیف رێوشوێنی پێویستییان بەرامبەر بگیرێتە بەر و تیایدا هاتووە: "ناوەڕۆکی تویتەکانی کارمەندانی میسکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەران لابدەن و (ژمارەیەک) هەژمار هەڵپەسێرن".
لە ئاشکراکردنی ئەم دۆسیەیەدا، هەروەها ئاماژە بەو دراوە کە دامەزراوەکانی ئەمریکا باسیان لەوە کردووە هەوڵ دەدرێت پەیوەندی ئەوان لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ئاسایشپارێزراوی پێشووی تویتەر، یووێڵ راس بپچڕێندرێت و سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە بەرپرسی کاروباری سیاسەتی تویتەر، کارلۆس مۆنخێ ئاماژەی بەوە داوە: "ئەگەر دەرفەت بە پەیوەندیی راستەوخۆ بە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بدەین لەگەڵ راس، ئەوا زوو زوو داواکاری پێشکەشی ئەو دەکەن".
ئێلۆن ماسک ماوەیەکە نووسراوە ناوخۆییەکانی بەڕێوەبەرانی پێشووی تویتەر لە رێگای ژمارەیەک رۆژنامەوانەوە بڵاو دەکاتەوە.