Şenhan Bolelli,???
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
مه‌درید – AA
له كاتژمێر ٠٩:٠٠ی به‌یانی به كاتی خۆجێی (١١:٠٠) پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئیسپانیا ده‌ستی پێكردووه و نزیكه‌ی ٣٧ ملیۆن هاووڵاتی ئیسپانی ناویان له تۆماری ده‌نگده‌ران تۆمار كراوه.
هاووڵاتییانی ئیسپانیا له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی دواییدا بۆ جاری دووه‌م ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ٣٥٠ په‌رله‌مانتار و ٢٠٨ سیناتۆر هه‌ڵده‌بژێرن.
بۆ جاری ١٦ههمینه هه‌ڵبژاردنی گشتی له مێژووی دیموكراتی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ٢١١ هه‌زار و ٢٠٠ سندوق، ٥٩ هه‌زار و ٣٥٨ مێزی ده‌نگدان له ٢٢ هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان داندراون.
٢٢٦ هه‌زار و ٧٧١ كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته ١٨ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه كه زیاتر له ٩٢ هەزار پۆلیس و جه‌ندرمه ئه‌ركدار كراون بۆ ئه‌مڕۆ.
- چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پارتی كرێكارانی سۆسیالیست سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ
گرووپه توندڕه‌وه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان داوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردووه و بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌گه‌ری رووداوی توندوتیژیش له كه‌ته‌لۆنیا زیاتر له ١٢ كارمه‌ندی هێزی ئه‌منی ئه‌ركدار كراون.
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییهكان پێده‌چێت پارتی كرێكارانی سۆسیالیست PSOE وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ٢٨ی نیسان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ناتوانێت به ته‌نها كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێك بهێنێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ده‌نگه‌كانی پارتی Vox زیاد بكات كه لایه‌نێكی راستڕه‌وی په‌ڕگیره.
دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌و وڵاته له ٢٨ی نیسان ئه‌نجام درا و ڕێژه‌ی به‌شداری تیادا له سه‌دا ٧١ بوو.
له كاتێكدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته كاتژمێر ٢٠:٠٠ كۆتایی دێت، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی كاته‌وه سندوقه‌كانی دوورگه‌كانی كاناریا كاتژمێرێك دواتر داده‌خرێن.