Mohamad Misto,Ömer Koparan,Adham Kako,???
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای ئه‌مریكا له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له نیوه‌ی زیاتری ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه كشایه‌وه كه له سووریا لێی جێگیر ببوو، به‌ڵام دواتر گه‌ڕانه‌وه به‌شێك له بنكه‌كان و هه‌بوونی سه‌ربازی خۆیشی له‌و ناوچانه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی لێن به‌هێزتر ده‌كات.
ئه‌مریكا له ئه‌یلوولی ٢٠١٤ به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش هاته ناو جه‌نگی ناوخۆیی سووریا كه له ٢٠١١ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
له‌به‌رامبه‌ر زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، سوپای ئه‌مریكا رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه'ی وه‌ك هێزی وشكانی جێگیركرد. ئه‌مریكا جگه له پڕچه‌ككردنی ئه‌و رێكخراوه له ئاسمانییشهوه پشتگیری لێ ده‌كرد، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به دانانی بنكه و خاڵی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیری كردبوون بوونی سه‌ربازی خۆیان خسته‌ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كه.
ئه‌مریكا له ٢٠١٥ه‌وه هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ دروستكردنی بنكه و خاڵه سه‌ربازییه‌كانی.
ئه‌مریكا به تیمه تایبه‌تییه‌كانی له‌و بنكه و خاڵانه‌دا پشتگیری یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یان كرد له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش. هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌یان پاراست.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پار رایگه‌یاندبوو كه ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان له سووریا بكێشنه‌وه، به‌ڵام هێشتا بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
- بنكه و خاڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا به‌ر له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی
به‌ر له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه توركیا له ٩ی تشرینی یه‌كه‌م له دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا ئه‌نجامی دا، هێزه وشكانییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌و خاڵ و بنكانه‌ی له سووریا به‌كاریان ده‌هێنان به تێكڕایی له ٢٢ ناوچه ده‌رده‌كه‌وتن.
به‌مجۆره نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له پێنج ناوچه‌ی حه‌سه‌كه، چوار ناوچه‌ی دێرازۆر، پێنج ناوچه‌ی ره‌ققه، پێنج ناوچه‌ی كۆبانێ و سێ ناوچه‌ی منبج جێگیربوون.
تاكو ٩ی تشرینی یه‌كه‌می خاڵ و بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا به‌مجۆره بوون:
له ناوچه‌كانی رومه‌یلان، ئه‌لوه‌زیر، ته‌ل به‌یده‌ر، سایلۆكانی ساباحولخهیر، جیبسه (شه‌داد) له پارێزگای حه‌سه‌كه.
كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر، كێڵگه‌ی گازی سروشتی كۆنیكۆ، كێڵگه نه‌وتی و گازییه‌كانی جیفره و تهنهك له پارێزگای دێرازۆر.
بنكه سه‌ربازییه‌كان له تهبقە، هاویلههوا، جه‌زره، كارگه‌ی شه‌كر و عه‌ین عیسا له پارێزگای ره‌ققه.
بنكه سه‌ربازییه‌كانی خه‌راب ئشك، سه‌بیت، چه‌له‌بییه، مه‌شته نور و سڕین له قه‌زای كۆبانێ.
بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌عدییه، دادات و سایلۆكان له منبج.
- له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا ئه‌مریكا به تێكڕایی له ١٦ بنكه و خاڵی سه‌ربازی كشایه‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له په‌یامنێرانی مه‌یدانی و سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه به ده‌ستی گه‌یشتوون، له كاتی به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ١٦ بنكه و خاڵی سه‌ربازییه‌وه كشانه‌وه له منبج، كۆبانی، ره‌ققه و حه‌سه‌كه.
سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ته‌واوی بنكه و خاڵه سه‌ربازییه‌كانیان له ره‌ققه، منبج و كۆبانێ كشانه‌وه. به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی دێرازۆر نه‌كشانه‌وه كه به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن و ئه‌و بنكانهیشیان چۆڵ نه‌كرد كه ده‌كه‌ونه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی حه‌سه‌كه.
ئه‌و بنكه و خاڵه سه‌ربازییانه‌ی سوپای ئه‌مریكا لێی كشانه‌وه:
ئه‌لوه‌زیر، ته‌ل به‌یده‌ر، سایلۆكانی ساباحولخهیر له پارێزگای حه‌سه‌كه.
بنكه سه‌ربازییه‌كان له ته‌به‌قه، هاویلههوا، جه‌زره، كارگه‌ی شه‌كر و عه‌ین عیسا له پارێزگای ره‌ققه. بنكه سه‌ربازییه‌كانی خه‌راب ئشك، سه‌بیت، چه‌له‌بییه، مه‌شته نور و سڕین له قه‌زای كۆبانێ.
بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌عدییه، دادات و سایلۆكان له منبج.
چه‌ند رۆژێكیش به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌مریكا له چوار خاڵی چاودێری كشابۆوه كه نزیك سنووری توركیا بوون.
- له‌گه‌ڵ وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌مریكا بۆ شه‌ش بنكه و خاڵی سه‌ربازی گه‌ڕایه‌وه
هاوكات له‌گه‌ڵ راوه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا گه‌ڕانه‌وه به‌شێك له‌و بنكه و خاڵانه‌ی له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چۆڵیان كردبوون.
سه‌ربازانی ئه‌مریكی گه‌ڕانه‌وه ته‌واوی ئه‌و بنكه و خاڵه سه‌ربازییانه‌ی له پارێزگای حه‌سه‌كه جێیان هێشتبوون، هه‌روه‌ها دیسانه‌وه له بنكه‌ی سه‌ربازی سڕین له كۆبانێ جێگیربوونه‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای وشكانی M4.
به‌ڵام به‌هۆی ناڕوونی ره‌وشی سڕینه‌وه، به‌شێكی زۆری سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌وێ كشاونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێی كشانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یش ده‌كرێت كه له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا دیسانه‌وه سه‌ربازانی له بنكه‌ی جه‌زره له ره‌ققه جێگیركردهوه و ژماره‌یه‌كی كه‌می سه‌ربازیشی ره‌وانه كردووه بۆ پاراستنی كارگه‌ی شه‌كر كه تازه بونیاتنراوه.
سه‌ربازانی ئه‌مریكا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه هیچ بنكه و خاڵێكیان له قه‌زای منبج.
- دروستكردنی بنكه‌ی نوێ له دێرازۆر
ئاژانسی ئانادۆڵو ٤ی تشرینی یه‌كه‌م رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به دروستكردنی دوو بنكه‌ی نوێ له پارێزگای دێرازۆر. ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ٢٥٠-٣٠٠ سه‌ربازی دیكه، زرێپۆش، چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ره‌وانه كردووه.
سوپای ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له گه‌ڕانه‌كانی له‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا داگیركراون.