23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى ئەو کەسانەی کە لەسەرانسەرى جيهاندا، تووشی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون، گه‌یشته دوو مليۆن و ٦٣٩ هەزار و ١٢٢ کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته، ١٨٤ هەزار و ٢٦٣ كەس و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشته، ٧٢٢ هه‌زار و ٢٩٠ كه‌س.
- ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به كۆرۆنا تیادا تۆماركراوە
له ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه. بەپێی ئەو زانیارییانەی زانکۆی جۆنز هۆپكینس بڵاوی کردوونەتەوە تا ئێستا لە ئەمریکا، ٨٤٢ هەزار و ٦٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ٤٦ هەزار و ٧٨٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
- ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه
به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا، ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه:
''ئیسپانیا ٢٠٨ هه‌زار و ٣٨٩ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ١٨٧ هه‌زار و ٣٢٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٥٩ هه‌زار و ٨٧٧ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٥٠ هه‌زار و ٦٤٨ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ١٣٣ هه‌زار و ٤٩٥ حاڵه‌ت، توركيا ٩٨ هەزار و ٦٧٤ حاڵه‌ت، ئێران ٨٥ هەزار و ٩٩٦ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٧٩٨ حاڵه‌ت، رووسیا ٥٧ هەزار ٩٩٩ حاڵه‌ت، بەڕازيل ٤٦ هەزار و ١٨٢ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٤١ هەزار و ٨٨٩ حاڵه‌ت، كەنەدا ٤٠ هەزار و ١٩٠ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٣٤ هەزار و ٨٨٢ حاڵه‌ت، سويسرا ٢٨ هەزار و ٢٦٨ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢١ هەزار ٩٨٢ حاڵه‌ت، هیندستان ٢١ هەزار ٧٩٧ حاڵه‌ت، پیرۆ ١٩ هەزار ٢٥٠ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ١٦ هەزار ٦٧١ حاڵه‌ت، سوید ١٦ هەزار چوار حاڵه‌ت، نەمسا ١٤ هەزار ٩٢٥ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ١٤ هەزار ٤٩٨ حاڵه‌ت، ژاپۆن ١٢ هەزار ٦٦٢ حاڵه‌ت، چیلی ١١ هەزار ٩٢٦ حاڵه‌ت، سعوودیه ١١ هه‌زار و ٧٧٢ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ١٠ هه‌زار و ٨٥٠ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ١٠ هەزار ٧٠٢ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ١٠ هه‌زار و ٥٤٤ حاڵه‌ت، پاكستان ١٠ هه‌زار و ٥١٣ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ١٠ هه‌زار و ١٦٩ حاڵه‌ت و سینگاپور ١٠ هه‌زار و ١٤١ حاڵه‌ت''.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له‌و وڵاتانه به‌م شێوه‌یه‌یه:
''ئیتاڵیا ٢٥ هه‌زار و ٨٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢١ هه‌زار و ٧١٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢١ هه‌زار و ٣٤٠ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ١٨ هه‌زار و ١٠٠ حاڵه‌ت، بەلجيكا شه‌ش هەزار و ٢٦٢ حاڵه‌ت، ئێران پێنج هەزار و ٣٩١ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا پێنج هه‌زار و ٣١٥ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٢ حاڵه‌ت، هۆڵەندا چوار هەزار و ٥٤ حاڵه‌ت، بەڕازيل دوو هەزار و ٩٢٤ حاڵه‌ت، توركيا دوو هەزار و ٣٧٦ حاڵه‌ت، كەنەدا هەزار و ٩٧٤ حاڵه‌ت، سوید هەزار ٩٣٧ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٥٠٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٩٧٠ حاڵه‌ت، پورتوگال ٧٨٥ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٧٦٩ حاڵه‌ت، هیندستان ٦٨١ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٦٣٥ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٥٣٧ حاڵه‌ت، پیرۆ ٥٣٠ حاڵه‌ت، رووسیا ٥١٣ حاڵه‌ت، نەمسا ٥١٠ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا ٤٢٦ حاڵه‌ت، ژاپۆن ٣١٢ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ٢٤٠ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٢٤ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ١٨٩ حاڵه‌ت، چیلی ١٦٠ حاڵه‌ت، سعوودیه ١١٤ حاڵه‌ت و سینگاپور ١٢ حاڵه‌ت''.