06 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2020
تۆكیۆ - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژاپۆن به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته ١٠٤ كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشته، چوار هه‌زار و ٥٧٠ كه‌س.
راگه‌یاندنی نیشتمانیی ژاپۆن بڵاویکردەوە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته دوایین زانیاری له‌باره‌ی ئاماری په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکان له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، نۆ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش تێكڕای ژماره‌ی ئەوانەی به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوە به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٤ كه‌س.
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له تۆكیۆی پایته‌خت له رۆژێكدا ١٤٣ بووه و تێكرای ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته‌دا، چوار هه‌زار و ٥٧٠ حاڵه‌ته.