ئاژانسی ئانادۆڵو به سه‌ده‌یه‌ك كاركردن له بواری هه‌واڵدا بووه‌ته ماركه‌یه‌كی جیهانیی
- ئاژانسی ئانادۆڵو، به ١٣ زمان په‌خش ده‌كات و له ١٠٠ وڵات‌دا خزمه‌ت به شه‌ش هه‌زار ده‌زگای راگه‌یاندن ده‌كات و به زیاتر له سێ هه‌زار كارمه‌نده‌وه كه له ١٢٤ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن رۆژانه دوو هه‌زار هه‌واڵ..
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو (AA)، وه‌ك ئاژانسێكی هه‌واڵیی جیهانی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له توركیایه، به ١٣ زمان په‌خش ده‌كات و له ١٠٠ وڵات‌دا خزمه‌ت به شه‌ش هه‌زار ده‌زگای راگه‌یاندن ده‌كات و به زیاتر له سێ هه‌زار كارمه‌نده‌وه كه له ١٢٤ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن، رۆژانه دوو هه‌زار هه‌واڵ، دوو هه‌زار و ٣٥٠ فۆتۆ، نۆ ئینفۆگرافیك، ٤٣٥ ڤیدیۆ په‌خش ده‌كات و ١٨ په‌خشی راسته‌وخۆی هه‌یه. ئاژانسه‌كه كه ئێستا یادی ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه له‌نێو گرنگترین و دیارترین ئاژانسه‌كانی جیهاندایه.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه به فه‌رمانی غازی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له جه‌نگی رزگارییدا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی ئانادۆڵو به جیهان پێش كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا به ١٧ رۆژ له شەشی نیسانی ١٩٢٠دا دامه‌زرا، به ئه‌زموونی ١٠٠ ساڵه‌ی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بوون به سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی هه‌واڵ.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه ئێستا یادی ١٠٠هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه له ریزبه‌ندی كاریگه‌رترین و به‌ڕێزترین ئاژانسه هه‌واڵییه جیهانییه‌كاندا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه و سات به سات په‌ره‌سه‌ندنه گه‌رمه‌كانی پڕجووڵه‌ترین ناوچه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت به ئابوونه‌داره‌كانی، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه كاری رۆژنامه‌وانی تیایاندا زۆر سه‌خته به هه‌واڵ و دیمه‌نی به‌هێز جیاوازی دروستكردووه.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه به ١٣ زمان؛ توركی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، رووسی، فه‌ڕه‌نسی، ئیسپانی، کوردی (سۆرانی)، فارسی، ئیندۆنیزی، بۆسنه‌یی، ئه‌لبانی، مه‌قه‌دۆنی و کوردی (كرمانجی) هه‌واڵ، وێنه و ڤیدیۆ پێشكه‌ش به ئابوونه‌داره‌كانی ده‌كات له هه‌موو جیهاندا به گرنگییه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت.
له توركیادا سه‌دا ٤٠ی هه‌واڵ و دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و وێنانه‌ی له رۆژنامه نیشتمانییه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئاژانسی ئانادۆڵو به‌رهه‌میان ده‌هێنێت.
- رووداوه گه‌رمه‌كان له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئابوونه‌داران
به‌و هه‌نگاوه‌ی له‌م دواییانه‌دا هه‌ڵینا، ئاژانسی ئانادۆڵو به‌تایبه‌تی له بواری به‌خشی راسته‌وخۆدا، ده‌ستیكرد به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی گرنگ به ئابوونه‌دارانی. ئاژانسه‌كه كه ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا له زۆر شوێنی جیهان په‌خشی راسته‌وخۆ بكات، رۆژانه ١٨ په‌خشی راسته‌وخۆی هه‌یه و كۆبوونه‌وه گرنگ و رووداوه گه‌رمه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ ئابوونه‌دارانی.
ئاژانسی ئانادۆڵو له ١٠٠ وڵات‌دا خزمه‌ت به شه‌ش هه‌زار ده‌زگای راگه‌یاندن ده‌كات و به زیاتر له سێ هه‌زار كارمه‌نده‌وه كه له ١٢٤ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن، رۆژانه دوو هه‌زار هه‌واڵ، دوو هه‌زار و ٣٥٠ فۆتۆ، نۆ ئینفۆگرافیك، ٤٣٥ ڤیدیۆ په‌خش ده‌كات. ئاژانسه‌كه كه ئێستا یادی ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه له‌نێو به‌ڕێزترین ئاژانسه‌كانی جیهاندایه.
- ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگه‌ی ٤١ نووسینگه‌ی ناوه‌ند و ١٠٠ نوێنه‌رایه‌تی وڵات‌دا بووه‌ته ماركه‌یه‌كی جیهانیی
له سایه‌ی تۆڕی په‌یامنێری جیهانی، ئاژانسی ئانادۆڵو حه‌وت رۆژ به به‌رده‌وامی ٢٤ كاتژمێر خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ی توركیا ٤١ نووسینگه‌ی ناوه‌ند و ١٠٠ نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه.
هه‌ر له نیویۆرك-ه‌وه تا تاران و له له‌نده‌نه‌وه تا ئه‌سیوپیا و له ئیندۆنێزیاوه تا كۆلۆمبیا له رێگه‌ی تۆڕێكی به‌رفراوانه‌وه رۆژه‌ڤی جیهان ده‌گوازێته‌وه بۆ توركیا و هه‌روه‌ها رۆژه‌ڤی توركیاش ده‌گوازێته‌وه بۆ جیهان.
ئاژانسی ئانادۆڵو به دروستكردنی هاریكاری گرنگ له‌گه‌ڵ ئاژانسه جیهانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته ته‌واوی میدیا جیهانییه‌كان و كاتێ پێ ده‌نێته ١٠٠هه‌مین ساڵی دامه‌زراندنییه‌وه به‌و رێككه‌وتنه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز ئه‌نجامیدا پێگه‌ی به‌هێزتربوو. به‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ Agence France-Presse (AFP), Getty Images و DPA ئه‌نجامیدان فۆتۆی بۆ راگه‌یاندنه جیهانییه‌كان ده‌سته‌به‌ركردووه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز واژووی کردوە، راسته‌وخۆ به لۆگۆی AAوه خزمه‌تگوزاری ڤیدیۆ پێشكه‌ش به ته‌له‌ڤیزیۆنه جیهانییه‌كان ده‌كات.
جگه له هاوبه‌شی ناوخۆیی له نزیكه‌ی ٦٠ وڵات‌دا له سایه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ناوه‌ڕۆك جیاوازانه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسه جیاوازه‌كان ئه‌نجامیداوه، ئه‌و فۆتۆ و ڤیدیۆیانه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت پێشكه‌ش بە ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وڵاتانی جیهان ده‌كات.
ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ٢٠ رێكخراودا رێككه‌وتنی له بواری هاریكاری و پرۆژه‌ی هه‌مه‌جۆردا هه‌یه له‌وانه‌ش؛ ئاژانسی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی تورك (TİKA)، سه‌رۆكایه‌تی توركه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی خزمه‌كان (YTB)، وه‌قفی توێژینه‌وه‌ی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵگه (SETA) و D8.
- ژماره‌ی فۆلۆوه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتووه‌ته نۆ ملیۆن
ئاژانسی ئانادۆڵو كه به ١٣ زمان په‌خش ده‌كات له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی وێب و ئه‌و ئه‌پانه‌ی بۆ ئامێره گوازراوه‌كان و كاتژمێره ژیره‌كان ئاماده‌كراوه له كه‌ناڵه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییدا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و چالاك به‌كارده‌هێنرێت و ژماره‌ی فۆلۆوه‌ره‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یشتووه‌ته نۆ ملیۆن، رێژه‌ی كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی له مانگێكدا، ١٩ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.
- ده‌توانرێت حه‌وت ملیۆن فۆتۆ و یه‌ك ملیۆن ڤیدیۆ ده‌ستبخرێت
به بۆنه‌ی یادی ١٠٠هه‌مین ساڵی دامه‌زراندنییه‌وه، ئاژانسی ئانادۆڵو پرۆژه‌ی "anadoluimages.com"ی پلاتفۆڕمی دابه‌شكردنی گڵۆباڵ دیجیتاڵی نوێ كرده‌وه و یه‌ك ملیۆن ڤیدیۆی بۆ زیاد كرد. پلاتفۆڕمه‌كه كه خاوه‌ن تێكڕا هه‌شت ملیۆن ڤیژۆڵ كۆنتێنته، به‌هۆی بژارده‌ی كڕینی ئاسان له هه‌موو شوێنێكی جیهان، راسته‌وخۆ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه بۆ هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جیهانی فه‌راهه‌م ده‌كات. له رێگه‌ی ئه‌و پلاتفۆڕمه‌وه ده‌توانرێت حه‌وت ملیۆن فۆتۆ و یه‌ك ملیۆن ڤیدیۆ له ئه‌رشیڤی دیجیتاڵی ئاژاسی ئانادۆڵودا ده‌ستبخرێت.
بولته‌نی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ''كۆمپانیا هه‌واڵییه‌كانی AA''دا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی په‌خش كرا له یه‌ك كاتدا پێشكه‌ش به هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌كرێت.
له رێگه‌ی ''Finance terminal''ه‌وه هه‌واڵی ئابووریی و لیستی زانیاریی سات به سات له توركیا و جیهانه‌وه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی ده‌زگا گرنگه‌كانی توركیا له یه‌ك كاتدا په‌خش ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ''Energy terminal'' پلاتفۆڕمێكه كه ئه‌و شیكاری و راپۆرتانه‌ی له بواری وزه‌دا له توركیا و جیهان ئاماده ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كۆمپانیا نیشتمانیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و رێگه‌یه‌وه چاودێری ده‌كرێن.
- ئه‌زموونه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی له رێگه‌ی ''په‌خشه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو''ه‌وه به خوێنه‌ران ئاشنا ده‌كرێن
ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگه‌ی ماركه‌ی ''په‌خشه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو''ه‌وه ئه‌زموونی كاری رۆژنامه‌وانی به خوێنه‌ران ئاشنا ده‌كات. هه‌موو ساڵێك ساڵانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو به سێ زمان توركی، ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێته‌وه و رووداوه گرنگه‌كانی ساڵ به به‌ڵگه ده‌كرێن كه ئه‌وه‌ش ئه‌رشیڤێكی گرنگه.
له پاڵ به‌رهه‌می ساڵانه، ئاژانسی ئانادۆڵو كتێبی به‌یان بۆ ئه‌و رووداوانه ئاماده ده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گرنگن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌رشیڤێك وایه. له چوارچێوه‌ی كۆكراوه‌ی تایبه‌تی ١٠٠هه‌مین ساڵه‌دا ئه‌لبوومی ''سه‌ركۆماره‌كانمان'' ئاماده كراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه، له‌گه‌ڵ كتێبه‌كانی ''١٠٠ ساڵ له جیهان و توركیادا'' و ''١٠٠ ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵو''.
- ئاژانسی ئانادۆڵو به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فێركاری ''وه‌ستا/شاگرد''
ئه‌كادیمی هه‌واڵیی ئاژانسی ئانادۆڵو كه له ساڵی ٢٠١١دا دامه‌زراوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و پراكتیكی وانه ده‌ڵێته‌وه له باره‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له بواری راگه‌یاندندا روو ده‌ده‌ن، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا.
- خه‌ڵاتی ئیستانبوڵ بۆ فۆتۆ ''Istanbul Photo Awards''
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیی له په‌یامنێرانی فۆتۆگرافه‌ر كه یه‌كێكه له سه‌ختترین بواره‌كانی پیشه‌ی راگەیاندن، ئاژانسی ئانادۆڵو له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا له چوارچێوه‌ی ''Istanbul Photo Awards''دا، كێبڕكێی فۆتۆی هه‌واڵی له‌سه‌ر ئاستیی نێوده‌وڵه‌تی سازده‌كات و خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كات، به‌وه‌یش ئامانجی ئه‌وه‌یه فۆتۆگرافه‌ران هان بدات.
پێشانگای كێبڕكێكه كه توركیا له پلاتفۆڕمی نێوده‌وڵه‌تییدا ده‌ناسێنێت و بووه‌ته هێزی ئاژانسی ئانادۆڵو له بواری وێنه هه‌واڵدا، هه‌موو ساڵێك له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێته‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ك چۆن پێش سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به هه‌زاران قاره‌مانه‌وه كاریكردووه، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌یاندنی راستییه‌كان به جیهان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن