Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كه له شاری وهان له ویلایه‌تی هوبی له چین سه‌ریهه‌ڵدا و به زۆرێك لە وڵاتی جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، له سه‌رانسه‌ری جیهان ٧٨٦ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون و گیانلەدەستدان له وڵاتانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه، ئاشكرایكردووه كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٧٨٦ هه‌زار و ٦٠٧ حاڵه‌ت.
بەپێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٧ هه‌زار و ٨٣٢ كه‌س و تا ئێستا ١٦٥ هه‌زار و ٧٦١ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌هۆی توشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین سێ هه‌زار و ٣٠٥ كه‌س، له هۆنگ كۆنگ چوار كه‌س، له ئیتاڵیا ١١ هه‌زار و ٥٩١ كه‌س، له ئیسپانیا حه‌وت هه‌زار و ٧١٦ كه‌س، له ئه‌مریكا سێ هه‌زار و ١٠٧ كه‌س، له فه‌ڕه‌نسا سێ هه‌زار و ٢٤ كه‌س، له ئێران دوو هه‌زار و ٧٥٧ كه‌س، له به‌ریتانیا هه‌زار و ٤٠٨ كه‌س، له هۆڵه‌ندا ٨٦٤ كه‌س، له ئه‌ڵمانیا ٦٤٥ كه‌س، له به‌لجیكا ٥١٣ كه‌س، له سویسرا ٣٥٩ كه‌س، له توركیا ١٦٨ كه‌س، له به‌ڕازیل ١٦٥ كه‌س، له كۆریای باشوور ١٦٢ كه‌س، له سوید ١٤٦ كه‌س، له پورتوگال ١٤٠ كه‌س، له ئیندۆنێزیا ١٢٢ كه‌س، له نه‌مسا ١٠٨ كه‌س، له كه‌نه‌دا ٩٣ كه‌س، له فلیپین ٧٨ كه‌س، له دانمارك ٧٧ كه‌س، له ژاپۆن ٦٦ كه‌س، له رۆمانیا ٦٥ كه‌س، له ئیكوادۆر ٦٢ كه‌س و له ئیرله‌ندا ٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
- ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا له‌سه‌روو هه‌زاره‌وه‌یه
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕی "Worldometer"، ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا له‌سه‌روو هه‌زاره‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه‌یه؛
"له ئه‌مریكا ١٦٤ هه‌زار و ٢٦٦ حاڵه‌ت، له ئیتاڵیا ١٠١ هه‌زار و ٧٣٩ حاڵه‌ت، له ئیسپانیا ٨٧ هه‌زار و ٩٥٦ حاڵه‌ت، له ناوخۆی چین ٨١ هه‌زار و ٥١٨ حاڵه‌ت، له ئه‌ڵمانیا ٦٦ هه‌زار و ٨٨٥ حاڵه‌ت، له فه‌ڕه‌نسا ٤٤ هه‌زار و ٥٥٠ حاڵه‌ت، له ئێران ٤١ هه‌زار و ٤٩٥ حاڵه‌ت، له به‌ریتانیا ٢٢ هه‌زار و ١٤١ حاڵه‌ت، له سویسرا ١٥ هه‌زار و ٩٢٢ حاڵه‌ت، له به‌لجیكا ١١ هه‌زار و ٨٩٩ حاڵه‌ت، له هۆڵه‌ندا ١١ هه‌زار و ٧٥٠ حاڵه‌ت، له توركیا ١٠ هه‌زار و ٨٢٧ حاڵه‌ت، له كۆریای باشوور نۆ هه‌زار و ٧٨٦ حاڵه‌ت، له نه‌مسا نۆ هه‌زار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، له كه‌نه‌دا حه‌وت هه‌زار و ٤٧٤ حاڵه‌ت، له پورتوگال شه‌ش هه‌زار و ٤٠٨ حاڵه‌ت، له ئیسرائیل چوار هه‌زار و ٨٣١ حاڵه‌ت، له به‌ڕازیل چوار هه‌زار و ٦٦١ حاڵه‌ت، له ئوسترالیا چوار هه‌زار و ٥٥٧ حاڵه‌ت، له نه‌رویج چوار هه‌زار و ٤٦٢ حاڵه‌ت، له سوید چوار هه‌زار و ٢٨ حاڵه‌ت، له چیك سێ هه‌زار و یه‌ك حاڵه‌ت، له ئیرله‌ندا دوو هه‌زار و ٩١٠ حاڵه‌ت، له ژاپۆن دوو هه‌زار و ٦٦٥ حاڵه‌ت، له مالیزیا دوو هه‌زار و ٦٢٦ حاڵه‌ت، له دانمارك دوو هه‌زار و ٥٧٧ حاڵه‌ت، له چیلی دوو هه‌زار و ٤٤٩ حاڵه‌ت، له رۆمانیا دوو هه‌زار و ١٠٩ حاڵه‌ت، له پۆڵه‌ندا دوو هه‌زار و ٥٥ حاڵه‌ت، له لۆكسه‌مبۆرگ هه‌زار و ٩٨٨ حاڵه‌ت، له ئیكوادۆر هه‌زار و ٩٦٦ حاڵه‌ت، له پاكستان هه‌زار و ٨٦٥ حاڵه‌ت، له رووسیا هه‌زار و ٨٣٦ حاڵه‌ت،له فلیپین هه‌زار و ٥٤٦ حاڵه‌ت، له تایلاند هه‌زار و ٥٢٤ حاڵه‌ت، له سعوودیه هه‌زار و ٤٥٣ حاڵه‌ت، له ئیندۆنێزیا هه‌زار و ٤١٤ حاڵه‌ت، له فینلاند هه‌زار و ٣٥٥ حاڵه‌ت، له كۆماری باشوری ئه‌فریقا هه‌زار و ٣٢٦ حاڵه‌ت، له هیندستان هه‌زار و ٢٥١ حاڵه‌ت، له یۆنان هه‌زار و ٢١٢ حاڵه‌ت، له مه‌كسیك هه‌زار و ٩٤ حاڵه‌ت، له ئایسلاند هه‌زار و ٨٦ حاڵه‌ت و له پاناما هه‌زار و ٧٥ حاڵه‌ت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن