Mustafa Melih Ahıshalı
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند یه‌ده‌گێكی نه‌وتی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی یه‌ك له سه‌ر سێی رێژه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئێران زیاد ده‌كات.
ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاوی كرده‌وه روحانی له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ شاری یه‌زد رایگه‌یاندووه: "یه‌كه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی ئێران یه‌ده‌گێكی نه‌وتی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌ده‌گه‌كه‌ی به ٥٣ ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌خه‌مڵێندرێت. قوڵایی ئه‌و كڵێگه نه‌وتییه ٨٠ مه‌تره و رووبهرهكهیشی دوو هه‌زار و ٤٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه".
به‌پێی داتاكانی ئێران له ٢٠١٥ ئه‌و وڵاته خاوه‌نی نزیكه‌ی ١٥٧ ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته و به‌مجۆره‌ش به دوای ڤێنیزوێلا، سعوودیه و كه‌نه‌دا له ریزی چواره‌مدا دێت.
- "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان روونكردنه‌وه بدات"
له كاتێكدا روحانی باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كێشه‌كان له ئێران زیاتر ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه، ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان له دژی روحانی دروشمی "روحانی شه‌رم بكه و وازبهێنه"، "پاساو مه‌هێنه‌وه، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه" و "ئابووری، ئابووری"یان گوته‌وه و روحانیش داكۆكی له‌وه كرد كه ئه‌و ژماره كه‌سه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ناكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نزیك له رابه‌ری ئایینی ئێران عه‌لی خامنه‌یی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه چالاك نییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا.
سه‌ركۆماری ئێران به پێویستی زانی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه، گوتی: "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه له ملیۆن و ملیاران تومه‌ن ده‌كۆڵێته‌وه، ده‌بێت له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی به بڕی ملیاران دۆلار گه‌نده‌ڵییان كردووه روونكردنه‌وه بۆ خه‌ڵك بدات. به ره‌وانه‌كردنی چه‌ند كه‌سێك بۆ دادگا خه‌ڵك فریو نادرێت".
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی 'گه‌نده‌ڵی' له ژماره‌یه‌ك داموده‌زگادا، ناوبراو گوتی: "داوا له وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كه‌م له‌باره‌ی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار و داوا له سه‌رۆكایه‌تی بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌م له‌باره‌ی دوو ملیار دۆلار به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و روونكردنه‌وه بده‌ن و په‌ڕاوی ژمێریاری ٩٤٧ ملیۆن دۆلاریش به دامه‌زراوه‌كانی چاودێری بده‌ن".
سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی ره‌تكرده‌وه كه حكوومه‌ت گه‌نده‌ڵی به ١٨ ملیار دۆلاره‌وه كردبێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له سه‌رده‌می سه‌ركۆماریی ئه‌ودا ته‌نانه‌ت بایی یه‌ك دۆلاریش گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام نه‌دراوه.