جيهان

ئیسماعیل ھەنییە: "مەیدان و گفتوگۆکان دوو ھێڵی ھاوتەریبن"

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە داوای لە ئەمریکا کرد کە ھەوڵی زیاتر بدات بۆ کۆتایی ھێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

Fayez Abdulsalam  | 14.03.2024 - نوێکردنەوە : 15.03.2024
ئیسماعیل ھەنییە: "مەیدان و گفتوگۆکان دوو ھێڵی ھاوتەریبن"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە ڕایگەیاند کە مەیدان و گفتوگۆکان، دوو ھێڵی ھاوتەریبن.

ئیسماعیل ھەنییە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاوی کردووەتەوە، تیایدا داوای لە حکوومەتی ئەمریکا کردووە کە ھەوڵی زیاتر بدات بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی کۆمەڵکوژی و سیاسیەتی برسێتی لە کەرتی غەززە.

ڕاشیگەیاندووە: "ھەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە قسەکردندا دەگۆڕێت و لە جێبەجێکردندا تاقیدەکرێتەوە".

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە، ئیسرائیل ھێرشی دەکاتە سەر غەززە کە بەھۆیەوە دەیان ھەزار کەسی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن بوونەتە قوربانی، ئەمە وێرای ئەوەی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە، زیانێکی زۆر بەژێرخانی کەرتی غەززە کەوتووە.

ھەروەھا بە ھۆی سنووردارکردنی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە، لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەئێستادا خەڵکی کەرتی غەززە، بەھۆی نەبوونی خۆراک، ئاو، دەرمان و سووتەمەنییەوە لە لێواری برسییەتیدان، ئەمە وێرای ئەوەی دوو ملیۆن فەڵەستینی بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئاوارە بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ماوەی ١٧ ساڵە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە گەمارۆی خراوەتە سەر.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە ڕاشیگەیاندووە کە مەیدان و گفتوگۆکان، دوو ھێڵی ھاوتەریبن و دووپاتی کردووەتەوە: " بزووتنەوەی حەماس بە ھەموو ھێز و توانایەوە، ھەوڵدەدات کۆتایی بە شەڕی شەڕانگێزی دژبە گەلی فەڵەستین بھێنێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın