Nuri Aydın
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
ئیسرائیل لە میانی مانۆڕێکی هاوبەشدا لەگەڵ کۆماری قوبرسی باشوور، سیستمی بەرگریی کۆماری قوبرسی باشووری تاقیکردەوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ساڵانەی هەماهەنگی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و حکوومەتی کۆماری قوبرسی باشوور، مانۆڕێکی دوو رۆژی بەڕێوەچوو.
لە میانی مانۆڕەکەدا، ئیسرائیل فڕۆکەی جەنگیی F-35ی بەکارهێناوە و لەو رێگەیەوە سیستمی بەرگریی ئاسمانی کۆماری قوبرسی باشووری تاقیکردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی کۆماری قوبرسی باشوور لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە مانۆڕەکە، ئامادەکاری سوپای نیشتمانیی پاسەوانانی رۆم بووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی کۆماری قوبرسی باشووردا هاتووە "مانۆڕەکە لە شوێنێکی هەستیاری وەک قوبرس ئەنجامدراوە و پەیامێکی ئاشکرا بووە بۆ ئەوەی کە نیشانی بدەین ئێمە بەسەر هەڕەشە و کێشە ئەمنییەکانماندا سەردەکەوین".
کۆماری قوبرسی باشوور، ناوبەناو لەگەڵ ئیسرائیل و یۆنان مانۆڕی سەربازیی هاوبەش ئەنجامدەدات.