Zana Natık Kerem
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
قودس ــ AA
بەرپرسێکی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئەوان ئامادەن بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس.
کەناڵی ١٠ی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، گەورە بەرپرسێکی ئیسرائیل کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە رایگەیاندووە کە ئیسرائیل بە رێگەی ژمارەیەک کەسی نێوەندگیری نێودەوڵەتی، نامەی ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس کردووە کە تیایدا رەزامەندی خۆی لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان نیشانداوە.
ھەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە، ئیسرائیل لە نامەکەدا داوای کردووە کە ھیچ مەرجێکی پێشوەختە بۆ ئازادکردنی دیلەکان لە "گرێبەستی شالیت" دانانرێت و گرێبەستەکە ئازادکردنی ھەموو دیلەکان بگرێتەوە.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ بە چاودێری میسر، گرێبەستی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل جێبەجێ کرا کە لە میانیدا ھەزارو ٢٧ دیلی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل ئازادکران و لە بەرامبەردا سەربازێکی ئیسرائیل بە ناوی جەلعاد شالیت کە لە ساڵی ٢٠٠٦وە لە لایەن بزووتنەوەی بە دیل گیراوبوو، ئازادکرا.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.