10 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب – AA
ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاواره‌بوو به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش قوتابخانه‌یه‌كیان له ژێر خێوه‌تێك له كه‌مپی هاربانوشی كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له گونده‌واره‌كانی ئیدلبه‌وه به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیاوه ئاواره‌بوون و له خوێندن دابڕاون.

له كه‌مپه‌كه‌دا نزیكه‌ی ٢٠٠ خێزان ده‌ژین و مامۆستایانی ئاواره‌بوو له ناوه‌ڕاستی كه‌مپه‌كه‌دا خێوه‌تێكی ١٢ مه‌تر چوارگۆشه‌یان هه‌ڵداوه و كردوویانه‌ته قوتابخانه.

هه‌رچه‌ند هێشتا ته‌خته، په‌ڕاو، په‌رتوك و قه‌ڵه‌م بۆ ئه‌و ١٥ قوتابییه دابینه‌كراوه كه له‌و قوتابخانه‌یه ده‌خوێنن، به‌ڵام منداڵان به جۆش و خرۆشه‌وه روو له قوتابخانه‌كه ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت خوێندنه‌كه‌یان بفه‌وتێت.
