10 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران، عه‌لی عابیدزاده ره‌تیكرده‌وه فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له‌لایه‌ن مووشه‌كی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی ئێرانه‌وه خرابێته خواره‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه هۆكاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه ده‌زاندرێت.
عابیدزاده له تاران رایگه‌یاند كه به پێی یاساكانی رێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان پێكهێناوه و ده‌سته‌یه‌كیش به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لیژنه‌كه‌دا له ئۆكراینه‌وه چوونه‌ته ئێران.
ناوبراو داوای له به‌رپرسانی ئه‌مریكی و ئۆكراینی كرد ئه‌و به‌ڵگانه بخه‌نه روو كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه ئێران به هه‌ڵه فڕۆكه‌كه‌ی پێكابێت و گوتی: "فڕۆكه‌كه زیاتر له یه‌ك خولهك و سی چركه به شێوه‌یه‌ك كه ئاگری تێبه‌رببوو به‌رده‌وام بوو له فڕین. ئه‌گه‌ر مووشه‌كی بهركهوتبووایه یه‌كسه‌ر ده‌ته‌قییه‌وه. به‌پێی ئه‌و خاڵه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی لێكهوتووهته خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه‌وانه‌كه ویستوویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه فڕۆكه‌خانه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زیان به سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه گه‌یشتووه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی سندوقه‌كه داوای هاوكاری له وڵاتانی وه‌ك رووسیا و كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن.
دوو رۆژ له‌مه‌وه‌به‌ر چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئاراسته‌كردنی چه‌ندین مووشه‌ك له ئێرانه‌وه بۆ بنكه‌ی ئه‌مریكا له عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Boeing 737 هێڵی ئاسمانی ئۆكراینا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاران'ه‌وه به‌ره‌و كیێڤ'ی پایته‌ختی ئۆكراینا به‌ڕێ كه‌وتبوو، كه‌وته خواره‌وه و هه‌ر ١٧٦ سه‌رنشینه‌كه‌ی ناو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.