Hakan Çopur
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2021
نیویۆرك- AA
ئیداره‌ی بایدن ئاشكرایكرد سه‌رله‌نوێ ده‌ست به هاوكارییه‌كان بۆ فه‌ڵه‌ستین كه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-دا هه‌ڵپه‌سێردرابوون، ده‌كاته‌وه و كار بۆ چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
بریكاری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ریچارد میڵز له میانی گوتارێكدا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نەتەوەیەکگرتووەکان، روونكردنه‌وه‌ی گرنگی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی بایدن له‌باره‌ی پرسی فه‌ڵه‌ستین دا.
ریچارد میڵز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئیداره‌ی بایدن سه‌رله‌نوێ ده‌ست به هاوكارییه‌كان بۆ فه‌ڵه‌ستین دەکاتەوە کە پێشتر هه‌ڵپه‌سێردرابوون.
میڵز باسی له‌وه‌شكرد نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماتییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كه له سه‌رده‌می تره‌مپ-دا داخرابوون، سه‌رله‌نوێ ده‌كرێنه‌وه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش جارێكی دیكه پرۆگرامی هاوكارییكردنی فه‌ڵه‌ستین چالاك ده‌كاته‌وه.
بریكاری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "سیاسه‌تی ئیداره‌ی نوێ تایبه‌ت به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پشتیوانیی له چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه پێشتر سازانی له‌سه‌ر كراوه، كه ئیسرائیل تێیدا له ئاسایش و ئاشتییدا بێت و له‌پاڵیدا ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین هه‌بێت كه له‌سه‌ر پێی راوه‌ستابێت".