Ekip
24 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2022
کیێڤ- AA
سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی لوگانسکی ئۆکراینا، سێرگی گایدای، ئەوەی ئاشکرا کرد کە فەرمانی کشانەوە بە هێزەکانی ئۆکراینا لە شاری سێڤەردۆنێتسک دراوە.
گایدای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلیگرام راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا لە بارەی رەوشی شاری سێڤەردۆنێتسک، زانیاریی خستووەتەڕوو.
سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی لوگانسکی باسی لەوە کردووە کە سوپای رووسیا، ژێرخانی شارەکەیانی خاپوور کردووە و نزیکەی لە سەدا ٩٠ی شارەکە زیانی بەرکەوتووە.
سێرگی گایدای تیشکیشی خستووەتە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئۆکراینا لە سێڤەردۆنێتسک و نووسیوویەتی: "هێزە سەربازییەکانی ئۆکراینا پێویستە لە شاری سێڤەردۆنێتسک بکشێنەوە. هەر بەم شێوەیەش فەرمانمان بە سەربازەکانمان کردووە. بەرگریکارانی سێڤەردۆنێتسک، بۆ خاڵی بەهێزتر دەکشێنەوە".
ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کردووە کە هێزەکانی رووسیا بەرەو شاری لیسیچانسکی نزیک لە سێڤەردۆنێتسک لە پێشڕەویدان.