Ruslan Rehimov
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
کیێڤ - AA
له ئاكامی هێرشه‌كانی سوپای رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، ١٩٧ منداڵ کوژراون و ٣٥١ی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی ئۆكراینا رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رووسیاوه زیاتر لە هەزار دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی زیانیان پێ گه‌یشتووه و ٩١یان به‌ته‌واوی داڕووخاون.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی ئۆكراینا له راگه‌یه‌ندراوێکدا تیشكی خستووەتە سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كانی رووسیاوه تا ئێستا، ١٩٧ منداڵ کوژران و ٣٥١ی دیكه‌ش برینداربوون.