جيهان

ئۆپەراسيۆنى ئيرينى دانى بەوەدا نا كە بێ رەزامەندى توركيا كەشتييەكەيان پشكنيوە

ناوەندى بەڕێوەبردنى ئۆپەراسيۆنى ئيرينى، ئاشكرایكرد ئەو پشكنينە ناياساييەى كە دوێنێ لە دەرياى ناوەڕاست لە كەشتييەكى توركيا كراوە، بەبێ وەرگرتنى مۆڵه‌تی وڵاتى خاوه‌ن ئاڵا، كه‌ توركيایه‌، سەركەوتوونەتە سەر كەشتييەكە.

Barış Seçkin  | 24.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
ئۆپەراسيۆنى ئيرينى دانى بەوەدا نا كە بێ رەزامەندى توركيا كەشتييەكەيان پشكنيوە

Roma

رۆما - AA

ناوەندى بەڕێوەبردنى ئۆپەراسيۆنى ئيرينى، ئاشكرایكرد ئەو پشكنينە ناياساييەى كە دوێنێ لە دەرياى ناوەڕاست لە كەشتييەكى توركيا كراوە، بەبێ وەرگرتنى مۆڵه‌تی وڵاتى خاوه‌ن ئاڵا، كه‌ توركيایه‌، سەركەوتوونەتە سەر كەشتييەكە.

ئۆپەراسيۆنى ئيرينى، كە ناوەندى بەڕێوەبردنى لە رۆماى پايتەختى ئيتاڵيا-يە راگه‌یه‌نراوێكی لە بارەى پشكنينى كەشتييەكەى توركيا لە دەرياى ناوەڕاست بڵاوكردەوە.

لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە: "ئۆپەراسيۆنى ئيرينى، لە چوارچێوەى جێبەجێكردنى بڕيارەكانى ژمارە ٢٢٩٢ و ٢٥٢٦ى ئەنجوومەنى ئاسايشى گشتيى-دا، سەركەوتنە سەر كەشتيى 'Roseline A' كە كەشتييەكى بارهەڵگرى گشتيیه‌ و هەڵگرى ئاڵاى توركيا-يە و لە چوارچێوەى گەمارۆى چەكى سەر ليبيا، پشكنرا".

راگه‌یه‌نراوەكە بانگه‌شه‌ی ئەوەشى كرد كە پەيوەست بە بڕيارەكانى ئەنجوومەنى ئاسايش "هەوڵى نيازپاكييان داوە" بۆ وەرگرتنى رەزامەندى وڵاتى خاوه‌ن ئاڵا و لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە:

"كە تيمەكەى كەشتيى هامبۆرگى ئەڵمانى وەڵاميان لە وڵاتى خاوه‌ن ئاڵاوە بەدەست نەگەيشت، لە دوورى ١٦٠ ميلى دەريايى لە باكوورى بەندەرى بنغازييەوە، لە ئاوى نێودەوڵەتى چوونە سەر كەشتييەكە. لە كاتى چۆڵكردنی كه‌شتییه‌كه‌ له‌لایه‌ن كاپتن و تيمى بەڕێوەبردن، هەڵسوكەوتێكى كراوەيان نيشانداوە. لە كاتى ئاگاداركردنەوە به‌ رێگەنەدانى پشكنين لەلايەن وڵاتى خاوه‌ن ئاڵاوە، ئۆپەراسيۆنى ئيرينى، كارەكانى گەڕان و پشكنينيان، كە هيچ كەلوپەلێكى ناياساييان نەدۆزييەوە، راگرت و كەشتييەكەيان جێهێشت و كه‌شتییه‌كه‌ بەردەوامبوو لە رێگەكەى".

ئەوەى جێگەى سەرنجە، لەو گرتانەى كە كارمەندەكان تۆماريان كردووە و گرتەكانى كامێراى چاودێرى كەشتييەكە تۆماريكردووە، سەربازەكانى ئەڵمانيا زۆر بە توندى مامەڵە لەگەڵ كارمەندانى كەشتييە توركييەكە دەكەن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın